شاجوانی فەرەنسا بۆ ساڵی ٢٠١٨ هەڵبژێردرا

"ڤێمالاما شاڤێز" کە خانمێکی بۆلۆنیزی-ە لە نێوان 30 خانمدا بە شاجوانی فەرەنسا بۆ ساڵی 2018 هەڵبژێردرا.

شەوی رابردوو کێبڕکێی شاجوانی فەرەنسا بۆ ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، کە تێیدا 30 کچ بەشداریان کردبوو، تەمەنیان لە نێوان 18-24 ساڵیدا بوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا خانمێک بە ناوی "ڤێمالاما شاڤێز" تاهیتی کە خاوەنی بڕواننامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردن تاجی شاجوانی فەرەنسای بۆ ساڵی 2018 لەسەرنرا.

جیاوازیی هەڵبژاردنی شاجوانی ئەمساڵی فەرەنسا بەراورد بە ساڵانی دیکە ئەوەیە، بۆیەکەم جارە لەمێژووی دروستبوونییەوە لە ساڵی 1920، هەموو دادوەرەکان ئافرەت بوون. 



PM:07:57:16/12/2018