یانەی مانچستەریونایتد راهێنەری نوێی ناساند



ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی، راهێنەری نوێی یانەکەی ناساندن و سۆڵسکایری وەکو راهێنەر لە شوێنی مۆرینیۆ دیاری کرد.
مۆرینیۆ لە رۆژی سێشەممە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە یانەی مانچستەریونایتد دەرکراو دوای ٢٤ کاتژمێریش  شوێنگرەوەی راهێنەرەکە دیاری کرا.
یانەی مانچستەریونایتد لە سایتی رەسمی خۆیەوە سۆڵسکایری ئەستێرەی پێشووی یانەکەی وەکو راهێنەری نوێ دیاری کردو ئەو راهێنەرە تا کۆتایی ئەم وەرزە راهێنەر دەبێت و دواتر ئەگەر ئەنجامەکانی باش بێت ئەوا لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.



PM:06:26:19/12/2018