مهاباد قەرەداغی: شیرین فواد مەعسوم وەسفی بارزانی دەکات

خانمە نووسەری ناسراو، مهاباد قەرەداغی دەڵێت " لە کۆرێکی زۆر خۆشبووم، شیرین فواد مەعسوم وەسفی بارزانی دەکردو، پۆستی سەرۆکی کۆماریشی بە پلە سفر ناوزەد دەکرد".

ماهاباد قەرەداغی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسەر کۆڕێکی د. شیرین فواد مەعسوم نووسیویەتی کە ئەمڕۆ بۆی سازکراوە لە هەولێر  لە مەکتەبی دیراسات و توێژینەوەو ئاکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان، نووسیوویەتی د. شیرین فواد مەسعوم وتوویەتی " نرخی پلە و پایەی سەرکۆماری عێراق سفرە. (رەخنەی لە هەڵوێست و بۆچوونەکانی باوکی هەبوو، ئەمەش بۆ هەموومان باڵکێش بوو. هەروەها وشەی سەرۆک بۆ رێزدارمەسعود بارزانی کەمە، ئەو دەبیت پێی بگوترێت ڕابەر و کورد هەمووی کۆک بێت لەسەر ئەمە چونکە ئەوەتا بۆ هەموو لایەک دیار بوو کە ئەو هەر وا تەماشا کراوە و دەکرێت".

مهاباد قەرەداغی درێژە بە نووسینەکەی دەدات و دەڵێت " خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەبێت ڕیسوا بکرێن و کەس قسە و مامەڵەیان لەگەڵ نەکات بۆ ئەو مەبەستەش حیکایەتێکی سەرنجڕاکێشی گێڕایەوە چۆن جولەکەیەکی خیانەتکار لە لایەن ئەهلی گەرەکەکەیانەوە نەفرەتێکی تاهەتایی لێکراوە چونکە خیانەتی لە نەتەوەکەی کردووە. هەروەها دەبێت کورد کار بۆ دەولەت بکات و بەس، فیدڕاڵی مانایەک نادات و کورد بوون کولتووری بۆ دروست بکرێت".

د. شیرین فواد مەعسوم راوێژکاریی سەرۆکی عێراق د. فواد مەعسومی باوکی بووە لەسەر پشکی یەکێتی.



PM:11:05:19/12/2018