دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا، چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە هەجین.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بە میدیاکانی نزیک پەیەدەیەی رایگه‌یاندووە" چه‌كدارانی داعش، هێرشی فراوانییان له هه‌جین بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده ده‌ستپێكردووه و ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بالی، چه‌كدارانی داعش به چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشه‌كانییان لەو ناوچەیە ده‌ستپێكردووه.
راشیگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له ئاسمانه‌وه پشتیوانی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن.
بالی له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نها 35%ی شارۆچكه‌ی هه‌جین له‌لایه‌ن هێزه‌كانییان ئازادكراوه.