لێدوانی راهێنەری بەرشەلۆنە لەسەر یاری سەلتاڤیگۆ



بڕیارە ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە لە گەری ١٧ی خولی ئیسپانیا میوانداری یانەی سەلتاڤیگۆ بکات و یاریەکەش لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک ئەنجام دەدرێت.
ڤاڵڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی سەلتاڤیگۆ کردو رایگەیاند" یاریەکەی زەحمەت دەبێت ، ئەوان لەگەڵ ئێمە باش یاری دەکەن، وەرزی رابردووش نەمانتوانی لە کامپ نۆ بردنەوە بەدەست بهێنین.
هەروەها وتی" ئامانجی ئێمە بردنەوەیەو دەمانەوێت ساڵی ٢٠١٨  بە بردنەوە بە کۆتا بهێنین.
راشیگەیاند" ئێمە یاریزانێکی وەکو مۆرێلۆمان ویست بەدەستمان هێنا ، ئەو ئەزموونی هەیەو لە خولی ئیسپانیا یاری کردووەو ئێمە کێشەمان هەبوو لە هێڵی بەرگری ئیستا توانیمان چارەسەری بکەین.
لە کۆتایدا ئامادەبوونی سیمیدۆی راگەیاندو ئاشکرای کرد بەڵام سیرجی رۆبێرتۆ ناتوانێت ئامادە بێت.




AM:12:40:22/12/2018