یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توانی بردنەوەیەکی تر لە خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنێت و ٢-٠ دۆڕان توشی یانەی سەلتاڤیگۆ بکات.
یانەی بەرشەلۆنە توانی بە دوو گۆڵی هەریەکە لە عوسمان دیمبلی و میسی یاریەکە بباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکات.
ئێستا بەرشەلۆبە بە ٣٧ خاڵ یەکەمەو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدیش بە ٣٤ خاڵ دووەمی لالیگایە .
یانەی بەرشەلۆنە تا ساڵی ٢٠١٩ هیچ یارییەک لە لالیگا ئەنجام نادات و لەیەکەم یاری ساڵی نوێ رووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە.