پشدەر...منداڵێک لەسەربانی خوێندنگایەک کەوتە خوارەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانونی یەکەم، منداڵێکی تەمەن 15 ساڵان لەسەربانی خوێندنگایەک لە قەزای پشدەر کەوتەخوارەوە و بە سەختی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەووە،  کاتژمێر 1:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە منداڵێکی تەمەن 15 ساڵان بەناوى ( ع . ع . ح )، لە سەربانی خوێندنگەى گوندی ( قرژاڵە بڕە ) سەر بەناحیەی ژاراوە ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) کەوتوەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش ئەوەی بە بێهۆشی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.


PM:07:55:23/12/2018