کریستاڵ سوپرایزی بۆ هەوادارانی هەیە

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری کورد کریستاڵ هۆکاری دەرنەکەوتنی ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، سپرایزی پێیە و بەکاری ئاست بەرز دەگەڕێتەوە لای هەوادارنی.
 
کریستاڵ لەدیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" دورکەوتنەوەم پەیوەندی بە وازهێنانم نیە لەهونەر، چونکە من نواندن و گۆرانی وتن لە خوێنماییە و زۆر زۆر حەزی پێدەکەم و عاشقیانم، هۆکاری دەرنەکەوتنم بۆ ماوەیەکی زۆریش تەنیا لەبەر ئەوەیە نامەوێت بەکاری کرچ و کاڵ بگەڕیمەوە".

وتیشی دەمێکە وەستاوم بۆ ئەوەی بتوانم گۆرانیەکی دەگمەن و کوالێتی بەرز بکەم بە سپڕایز بۆ هەوادارەکانم، واتا دەگمەن بێت، من نامەوێت هەر مانگێک کلیپێک بکەم، خەڵک بەدڵی نەبێت، ئەمەوێت شتێک بکەم سپڕایز بێت و خەڵک بەدڵی بێت و لە داهاتووی نزیکیشدا کارەکە دەبینن".

کریستاڵ ئاماژەی بەوەشكردووە"دەمەوێت بە نوێترین کارم خەڵک توشی سەرسوڕمان بکەم".

هەروەها لەبارەی مەرجی بەشداریکردنی بۆ دراماکان و فیلمەکان ئەو خانمە هونەرمەندە بۆ ماڵپەڕی دواڕۆژ وتی" بۆ بەشداریکردن لە دراما و فیلمەکان مەرجی خۆمم هەیە، واتا ئەگەر داوام لێبکرێت لە فیلم یان درامایەک رۆڵێک ببینم،دەبێت دەرهێنەرەکە و سیناریۆکە و خودی دراما یان فیلمەکە لە ئاستێکی باڵای هونەریدابێت، ئەگەرنا بەشداری ناکەم و رەتی دەکەمەوە، من نامەوێت لە سیناریۆی لاوازدا رۆڵ ببینم و ئیشی کرچ و کاڵم خۆشناوێت.



PM:09:30:23/12/2018