سامان حسێن: ئەو کەمئەندامانەی موچەكەیان بردراوە بۆیان دەگەڕێتەوە

یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر چەند بڕیارێک رێککەوتن، کە گرنگترینیان تۆماركردنی رێژەی كەم ئەندامی دەخرێتەوە باری ئاسایی خۆی و، ئەوانەی موچەكەیان بردراوە بۆیان دەگەرێتەوە  
 
سامان حسێن، سەرۆكی رێكخراوی كەم ئەندامانی كوردستان لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئەمرۆ 24/12/2018 یاداشتێك بەناوی سەرجەم ریكخراوەكانی خاوەن پێداویستی تایبەت  كە خاوەنی زیاتر لە 80 هەزار ئەندامین ئاراستەی د. ڕێكەوت حەمە رەشید وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بەوەكالەت كرد و داوامان كردبو كە  ڕێنمایی ساڵی 2016ی تۆماری كەمئەندامان بگۆڕێت كە رێژەی تۆماركردنی كەم ئەندامی لە 55%ەوە كردبوە لە 75% و بەڵێنی داوە دەیخاتەوە باری ئاسایی خۆی و كەمی دەكاتەو بۆ لە % 55.

ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، لەكۆبونەوەكە گەیشتن بەچەند بڕیارێك كەبریتین لە، گەرانەوەی رێژە كەم ئەندامی لە سەدا 75 بۆ سەدا 55 هەروەها ئەوانەی موچەكەیان بردراوە بۆیان دەگەرێتەوە لەدوای دەرچوونی بریارەكە لەهەمان كاتدا ئەندامانەی چاوەروانی لیژنە ئەوا لە داهاتووێكی نزیك و لەماوەی 60 رۆژ دەدرێنەوە بە لیژنە، بەڵام ئەو كەم ئەندامانەی رێژە كەیان كەمتر لەسەدا 40 ئەوان جارێكی تر نەدرێنەوە بە لیژنەكان بۆ پشكنین، چونكە ئەوانە دەبنە بارقورسی بۆ كەم ئەندامە راستە قینەكان.

سامان حسێن وتیشی، هەروەها ئەو كەمئەندامانەی كەماوەی حەوت ساڵە بە هەر هۆكارێك چاوەرین بۆ بەستانی موچەكانیان بریاردا بخرێنە شوێنی ئەو كەمئەندامانەی كە كۆچی دوایان كردوە یان بە هەر هۆكارێك ناتوان موچەكە وەربگرن ئەو كەسانە بخرێنە شوێنیان كە چەندین ساڵە لە چاورەوانی بەستانی موچەی كەم ئەندامین.

 سەرۆكی رێكخراوی كەم ئەندامانی كوردستان باسیی لەوەشكرد، بەم بریارانە موچەی زیاتر لە 12 هەزار كەم ئەندام دەگەریتەوە و  بریاریش دراوە یاسای 22 ساڵی 2011 كەم ئەندامانیش لە دوای ساڵی نوێ كار بكرێت بۆ ئەوەی ئەو یاسایە بجێتە بواری جێبەجێی كردنەوە


PM:03:08:24/12/2018