تەقینەوەیەک لە تەلەعفەر روویدا

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی یەکەم تەقینەوەیەک لە سەنتەری تەلەعفەر روویداو بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 11 کەسیش بریندار بوون.

میدیا عێراقییەکان لە زاری بەرپرسانی ئەمنی تەلەعفەر بڵاویان کردەوە، کە تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری تەلەعفەر بووەو بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 11ی دیکەش برینداربوون.

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای روداوەکە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەرمی کوژراوەکانیش رەوانەی پزیشکی دادی کراون، لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردوە.




PM:03:32:25/12/2018