هاتوچۆی کۆیە ئاماری ڕووداوەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی کۆیە لە ئەمساڵدا ١٩٦ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی کانونی یەکەم بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی کۆیە ئاماری ڕووداوەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایەگیاند، ، لە ئەمساڵدا ١٩٦ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە تێیاندا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٩ کەسیش برینداربوون.

لەبارەی جۆری روداوەکانی وتیشی، ٩٢ حاڵەتی پێکدادان و ٧٣ حاڵەتى وەرگەڕان و ٢٩ حاڵەتى شێلان و ٢ حاڵەتى سوتان هەبووە.

هەروەها بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆ، ٥ هەزار و ٨٢٠  حاڵەتى سەرپێچى هاتوچۆ تۆمارکراون.

هەر لە چوارچێوەى ئامارەکانى ساڵى ٢٠١٨ ى هاتوچۆى کۆیە، لەمساڵدا ٢ هەزار و ٣٦ مۆڵەتى شۆفێرى دەرهێنراوە کە ٦٠٠ مۆڵەتیان لەلایەن ئافرەتانەوە دەرهێنراون، ٦٨٣ مۆڵەت گشتى و هەزار و ٣٢٥ تایبەت و ٢٥ مۆڵەتى ماتۆڕسکیل، دوو مۆڵەتى کەمئەندامیش دەرهێنراون.


PM:02:31:26/12/2018