سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگەیاند، چاوەڕێی شتێک مەبن بەناوی دادپەروەرییەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا له میانی وتارێكیدا رایگەیاند "توركیا به هه‌وڵه‌كانی 16 ساڵی رابردووی، ئه‌و كراسی ئالووده‌بوونه‌ی پارچه پارچه كردووه كه چه‌ندین سه‌ده‌یه هه‌وڵدراوه بكرێته‌به‌ر خۆی و شارستانییه‌ته‌كه‌ی. به هێنانه‌دی خه‌ونێك ئاژانسی بۆشایی ئاسمانمان كرده‌وه. هه‌نگاوێكی مێژووییمان نا له وڵاته‌كه‌مان كه ده‌گاته به‌رزترین ئاست له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان و ته‌كنه‌لۆجیادا".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه زانكۆیه‌ك له بری پێگه‌یاندن سه‌رقاڵی له‌چك و پۆشاك و ریشی قوتابیان بێت سوودی بۆ گه‌ل و وڵات نابێت و وتی، "ئیدی باسكردنی زانكۆكان ساڵانێكی دوورودرێژ به رووداوه‌كانی قوتابیان، قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، گوشارخستنه سه‌ریان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رێكخراو و دروستكردنی ژوور بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به كچانی باڵاپۆش بێنن له‌چكه‌كانیان دابنێن بووه‌ته به‌شێك له مێژوو. به هۆی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی نراون زانكۆكانمان به‌ڕاستی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خساوه كاری ئه‌كادیمی و زانستی ئه‌نجام بده‌ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لەوەشكرد "به‌رنامه‌سازی 'ئه‌خته‌بوت' كه په‌ره‌مان پێداوه سه‌ركه‌وتووانه رێگری كرد له‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌ی كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانمان و به‌رنامه‌كه‌ش خرایه نێو مانۆڕێكی ناتۆوه كه ئه‌نجامده‌درێت".
هەروەها بە پێویستی زانی ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی له پاراستنی سنووره‌كانماندا نیشانی ده‌ده‌ین له پاراستنی داتا و زانیارییه‌كانی وڵاته‌كه‌شماندا نیشانی بده‌ین. ئه‌مڕۆ هێرشی ئه‌لیكترۆنی و بۆشاییه‌كانی بواره‌كه، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسەر پێشێلكردنی مه‌حره‌میه‌تی ده‌وڵه‌ت و تاكه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئەردۆغان هێرشی کردە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی "چاوەڕێی شتێک بەناوی دادپەروەریی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش مەبن، بۆ شتێکی لەوشێوەیە مەگەڕێن، شتی لەوجۆرە بوونی نییە".