سوپای سوریا چووە نێو منبج

دوای کشانەوەی یەپەگە و ئاڕاستەکردنی پەیامێک بۆ پاراستنی منبج لە هەڕەشەکانی تورکیا سوپای سووریا چووە نێو منبج و ئاڵای سوریایان لە شارەکەدا هەڵکرد.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ یەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد سوپای سوریا شارەکە بپارێزن.

یەپەگە ڕایگەیاندبوو "لە بەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەكانی توركیا بۆ داگیركردنی ناوچەكانی باكووری سووریا و وێرانكردنی ناوچەكە و كۆچپێكردنی دانیشتووانەكەی، هاوشێوەی جەرابلس، ئەعزاز، باب و عەفرین، ئێمە لە یەكینەكانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنین كە لە ناوچەی منبەج كشاوینەتەوەو لە رۆژهەڵاتی فورات و ناوچەكانی دیكە سەرقاڵی شەڕی دژی داعش و گرووپە چەكدارەكانی دیكەین".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو بۆیە داوا لە دەوڵەتی سووریا دەكەین كە لەڕووی خاك، گەل و سنوورەوە سەربە سووریاین، هێزە چەكدارەكانی رەوانەبكات بۆ وەرگرتنی ئەو خاڵانە و پاراستنی ناوچەی منبج لەبەردەم هەڕەشەكانی توركیا.

AM:11:44:28/12/2018