سەرۆک کۆماری تورکیاهەڵوێستی خۆی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە و چوونە ناوەوەی سوپای سوریا بۆ منبج رایگەیاند.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند،" خاڵه‌كانی چاودێریمان له منبج به‌رده‌وامه و هه‌واڵگری پێیان راگه‌یاندم، كه تاوه‌كو ئێستا پێشهاتێكی به‌رچاو له منبج رووینه‌داوه".
وتیشی "ده‌بێ تیرۆریستان کە مەبەست لێی (یەپەگە)یە له‌م ناوچانه‌دا كۆتاییان پێبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر تیرۆریستان له خوارووی سنووره‌كانمان نه‌مێنن ئێمه‌ش نیگه‌رانییه‌كانمان ده‌ڕه‌وێته‌وه".
ئەردۆغان لەبارە هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە منبج وتی "ئه‌م ناوچانه هه‌مووی خاكی سووریایه ئه‌گه‌ر گرووپه تیرۆریسته‌كان له‌وێ نه‌مان پێویست به ئێمه ناكات".
سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، "سوورین له‌سه‌ر وه‌شاندنی گورزێكی به‌هێز بۆ یه‌په‌گه".
سەرۆکی تورکیا ئاماژەشی بەوەکرد، سبه‌ی شاندێكی حكومه‌تی توركیا سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات و، "منیش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پووتین ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر پێویست بكات سه‌ردانی رووسیا ده‌كه‌م".