سەرکردەیەکی پەکەکە ڕایگەیاند بڕیاری ترەمپ بۆ ئەوان سوپرایز نییه و سه‌ریان نه‌سووڕما و جەختیشی کردەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا خاوەن هێز و ئەڵتەرناتڤە.
موراد قەرەیەڵان ڕایگەیاند "ئێمه هه‌موو هێزێك باش ده‌ناسین، ئه‌و درێژه‌پێدانی هێڵی پیلانگێڕییه، شۆڕشگێڕانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی سێیه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێك په‌یوه‌ندی دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام پشتی خۆیان به که‌س نابه‌ستن".
ئەو بەرپرسەی پەکەکە وتیشی "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامی به هێڵی پیلانگێڕی بده‌ن ده‌وڵه‌تی تورکی فاشیست و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکایه که له تیمێکی توندی تره‌مپ پێکهاتووه".
موراد قەرەیلان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان باسی لەوەشکرد "شۆڕشی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، خاوه‌ن هێز و ئه‌لته‌رناتیڤه و تائێستا له‌سه‌ر هێڵی سێیه‌م رۆیشتووه".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت"رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی نوێ بونیاد بنێت، به ده‌ستبه‌ستراوی ناوه‌ستێت، ده‌توانێت چه‌ند رێککه‌وتنێك بکات، تا ئێستا خۆی به که‌س نه‌سپاردووه و پشتی به که‌س نه‌به‌ستووه، ده‌توانێت درێژه به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بدات و ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕش بپارێزێت".