بەرپرسێکی کورد کۆچی دوایی کرد
ئیبراهیم باجه‌ڵان سه‌رۆكى پێشوترى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله كۆچى دوایی كرد.
میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە کە ئەمۆ ئیبراهیم باجه‌ڵان پێشتر له‌سه‌ر پشكى كورد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله بوو کۆچی دوایی کرد، ئەمەش پاش ئەوەی كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه ده‌یناڵاند .
سه‌میر محه‌ممه‌د نور سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە" ئیبراهیم باجه‌ڵان له ساڵی 2005 بۆ ساڵی 2009 له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله بووه".
ڕاشیگەیاند" ئیبراهیم باجه‌ڵان له ساڵی 1955 له خانه‌قین له دایكبووه و ده‌رچووی په‌یمانگای كارگێڕییه‌و كۆلێژی شه‌ریعه‌ی ئیسلامیشیی خوێندووه".
AM:10:59:29/12/2018