ئەژمارێکی تایبەت بۆ گۆڕینەوەی دراو لەنێوان هەرێم و بەغدا دەکرێتەوە

بۆ کار ئاسانی و بوۆ جووڵەی پارە لە ناوهەرێم، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری داوە ئەژمارێكی بانكی تایبەت بە گۆڕێنەوەی پارەی دڕاوی بانكی ناوەندی لە هەرێم بکاتەوە.

ماڵپەڕی دوارۆژ بڵاویکردۆتەوە دوو هەفتە لەمەوبەر كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی حكومەتی هەرێم و بانكی ناوەندی عێراق ئەنجامدراوە بۆ میكانیزمی گۆڕینەوەی پارەی دڕاو لە هەرێمی كوردستان.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە بەشداری كۆبوونەوەکەی كردووە راگەیاند" لە كۆبونەوەكە لە كۆبوونەوەكە نوێنەری بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەكردووە لە ئێستادا لەگەڵ بانكێكی ئەهلی لە گفتوگۆدان بۆ وەرگرتنەوەی پارەی دڕاو بەهۆی ئەوەی بانكی ناوەندی پارەكە راستەوخۆ لە هاووڵاتیان وەرناگرێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "بانكە بازرگانییەكان لە كۆبوونەوەكە باسیان لەوەكردووە كە ئەوان ناتوانن مامەڵە لەگەڵ بانكی ئەهلی بكەن، بۆیە باشتر وایە ئەژمارێكی بانكی حكومی بكرێتەوە و لە بەرامبەردا نوێنەری بانكی ناوەندی رازیبووە كە ئەو ئەژمارە بانكییە لە هەولێر بكرێتەوە".



AM:10:48:30/12/2018