لە ٢٠١٨دا لە هەولێر رووداو تاوانەکان کەمبوونەتەوە

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات ئەمساڵ روداو و تاوانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر کەمبوونەتەوە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " بەشێوەیەكی بەرچاو رووداو و تاوانەكان لەنێوان ساڵی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ كەم بۆتەوە، بەشێوەیەك لەساڵی ٢٠١٧ كۆی گشتی كەیسەكانی بریتی بووە لە ٣هەزار و ٧٢٥ كەیس تۆماركراو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨، ٣ هەزار و ٦٥٣ كەیس تۆماركراوە و لەم ژمارەیەش ٣ هەزار و ٣٣٠ كەیس یەكلاكراوەتەوە واتە لە٩١%ی تەواوكراوە و تەنها ٣٢٣ كەیس ماوە و ئەوانیش كاری جدی لەسەر دەكرێ."

دەربارەی دەستگیرکراوەکان وتی”كۆی گشتی راگیراوان لەساڵی ٢٠١٨ بریتی بووە لە ٤ هەزار و ٨٣٣ راگیراو كە ٤ هەزار و ٢٩٧ راگیراو.

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەوەشی ئاشکرا كرد کە  ٤٤ كەیسی كوشتنی پیاو و ٢٤ حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان تۆماركراوە، ١٠ حاڵەتی خۆكوشتنی ژنانیش تۆماركراوە، بەڵام لەكەیسەكانی خۆسوتاندا تەنها ٦ پیاو خۆیان سوتاندوە و لەكۆی ٢٢ كەیسی خۆسوتان كە ئەوانەی تر ژن بوون كە بریتی بووە لە ١٦ كەیس".

سەبارەت بەكەیسەكانی دزیكردن رایگەیاند، كەیسەكانی دزیكردن لە ٢٠١٨، ٨١٩ حاڵەت بووە بەشێوەیەك ١٩٨ كەیسی دزی گەورە و ٧٩ كەیس دزینی ئوتومبێل، لەبەرامبەردا لە ٢٠١٧، كۆی گشتی دزیكردن ١٧٥ حاڵەت بووە و لە ٦٢%ی حاڵەتەكان لێكۆڵینەوەیان لەبارەی كراوە كە ١٠٩ كەیسی دزی یەكلاكرابوەوە.

هەموو ساڵێک فەرمانگە حکومییەکان ئاماری چالاکی و رووداوەکانی ساڵ بڵاودەکەنەوە.



AM:11:45:30/12/2018