رێبوار تاڵەبانی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی کانونی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، لە كۆی ٢١ ئەندام ١٨ ئەندام دەنگیان بە دورخستنەوەی رێبوار تاڵەبانی لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەوەکالەتدا.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە "سپی" راگەیاند"، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنڤومەنی پارێزگای کەرکوکدا، کە فراكسیۆنەكانی كورد و  توركمان و عەرەب بەشداربوون، تیایدا پرۆسەی دەنگدان بۆ مانەوە یان دورخستنەوەی رێبوار تاڵەبانی لە پۆستەكەی بەرێوەچوو.

 وتیشی، پێشتر
 بەشێک لیستەکان لەسەر لابردنی رێبوار تاڵەبانی لەپۆستەکەی رێککەوتبون، بۆیە، لەپرۆسەی دەنگدانەکەدا كۆی ٢١ ئەندام ١٨ ئەندام دەنگیان بە دورخستنەوەی تاڵەبانی داو و هەر ئەمرۆش بڕیاری دورخستنەوەی دراوە.

ئەوسەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، دواتر دەنگدراوە لەسەر دانانی (جمال مولود ) بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت، هەروەها
 هەفتەی داهاتوش دوبارە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەدەچێت و تیایدا و دەنگ لەسەر رێککەوتنەکە دەدرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە رۆژی 26ی کانونی یەکەم لەلایەن دادگای کەتنی کەرکوکەوە بەپێی مادەی 331ی یاسای سزادانی عێراقی، سزای دەستگیرکردن و زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەوەکالەت دەرچوو.



PM:09:37:30/12/2018