شاندی پارتی سەردانی یەکێتی و گۆڕان دەکات

بڕیارە گەفتەی داهاتوو شاندی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی هەرێمەوە سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی ، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بکات.

نووری حەمە عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە میدیای نزیک لە حزبەکەیراگەیاندوە، هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی سەردانی یەکێتی، گۆڕان دەکات و ئەگەری هەیە ئەو شاندە سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیش بکات.

وتیشی، شاندەکەی پارتی لەگەڵ ئەو لایەنانە پرسی پێکهێنانی حکومەت، پشک و دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان تاوتوێدەکات و وەڵامی پڕۆژەکانی یەکێتی و گۆڕانیش دەداتەوە.

لەبارەی نزیکبوونەوەی وادەی رێککەوتنی لایەنەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی وتی"هەر شاندێک مەسروور بارزانی تێدا بێت، ئەوا دیارە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکبووەتەوە".


AM:12:05:31/12/2018