قوباد تاڵەبانی: سەرەتای ساڵی نوێ ڕەسمی حكومڕانیی چوار ساڵی داهاتووی هەرێم دەكێشرێت

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، هیوای كۆتایی هاتنی كۆژانەكانی رابردوو دەخوازێت و راشیدەگەیەنێت: سەرەتای ساڵی نوێ، حكومەتی هەرێم ڕەسمی حكومڕانیی چواری ساڵی داهاتوو دەكێشێت.

دەقی پەیامەكە:

ساڵی نوێ لە ھەمووتان پیرۆز بێت 

‎بەھیوام هاتنی ساڵی ٢٠١٩، كۆتایی ئێجگاریی كۆژانەكانی ڕابردوومان بێت و دەستپێكی قۆناغێكی دیكەی خۆشگوزەرانی و ئارامی بێت. چاوم لەوەیە پێكەوە بتوانین ئەو ئەركە بەجێ بگەیەنین.

‎سەرەتای ساڵی نوێ، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕەسمی حكومڕانیی چواری ساڵی داهاتوو دەكێشێت. بۆ ئەوەیش گەشبینم ئەو پرۆسەیە بە ئەنجامێكی هێندە باش تەواو بكەین كە لە ئاستی چاوەڕوانیی كوردستانییاندا بێت و بەرژەوەندیی گشتیی خەڵكی كوردستان ئەولەویەتمان بێت.

دووبارە پیرۆزە لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.


PM:07:18:31/12/2018