دوو گەنجی قەزای پشدەر لە ماوەت بریندار بوون

دوو گەنجی دانیشتووی گوندی چەکوان سەر بە ناحیەی ئیسێوە ـ قەزای پشدەر برینداربوون و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینیش ڕونکردنەوە دەدات.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دوو گەنجی دانیشتووی گوندی چەکوان سەر بە ناحیەی ئیسێوە ـ قەزای پشدەر بەناوەکانی ( د. ب. ع ) لەدایک بووی 1994 پیشەی کاس. ( ئـ . ر . ع) لەدایک بووی 2000 پیشەی کاسب لە سنوری ناحیەی ماوەت بەهۆی ماددەی تەقینەوە کە جۆرەکەی نەزانراوە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە وێنەیەکی بۆ "سپی" ناردووە ڕایگەیاندووە "پاش گەیشتنیان بە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان بەڕێکراو بۆ سلێمانی و بریندارەکەی تریش لە هەمان نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە".

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت "بەوتەی خۆیان ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە دەستیان کردووە بە کونی ئاژەڵی کێویدا و دەستبەجی ماددەیەکی نەزانراویان پێدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە بریندار بوون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

ئەمیر حەسەن



PM:10:01:31/12/2018