هەرچەندە دوای چەند رۆژێک لە دەستلەکارێکێشانەوەی ماتیس وەزیری بەرگری، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش برێت مەکگۆرکیش دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، بەڵام دوێنێ دەستلەکارکێشانەوەکەی خۆی کرد بەفەرمی.
برێت مه‌كگۆرك له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له 31ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه" ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی كاركردنمه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ;هاوكاره‌كانم لە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دەخوازم".
مه‌كگۆرك له دوای ساڵی 2015 ه‌وه له سەردەمی ئیداره‌ی باراك ئۆباما ئەو پۆستەی وەرگرت، لەسەردەمی ترامپیشدا لە پۆستەکەی مایەوە، لەبەر جیاوازی لەگەڵ سەرۆکی ئێستا لەسەر پرسی کشانەی ئەمەریکا لە رۆژئاوای سوریا دەستیلەکارکێشایەوە.