بانكی ڕافیده‌ین داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه پاره‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، سه‌ردانیان بكه‌ن و كۆی پاره‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردویان وه‌ربگرنه‌وه.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی بانکی رافیدەین کە ئەمڕۆ سێشەممە ١-١-٢٠١٩ بڵاویکردوەتەوەم تیایدا بانکەکە داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات، كه پێشتر پاره‌یان له‌بانك داناوه‌و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، ده‌توانن له‌سبه‌ینێوه سه‌ردانیان بكه‌ن و سه‌رجه‌م پاره ڕاگیراوه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
ئەوەشهاتووە، "ئه‌وكه‌سانه‌ی پێشتر پاره‌یان له‌بانكی ڕافیده‌ین داناوه‌و به‌هۆی نه‌بونی سیوله‌و كێشه‌ی داراییه‌وه، ڕاكێشانی پاره‌كانیان كێشه‌ی تێكه‌وتوه، ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن و پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه كه به‌شێكی ئه‌و پارانه بۆ حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه".
بانكی ڕافیده‌ین لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا دەشلێت، "سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه به‌نوسراوی فه‌رمی تۆماركراون، ئێستاش بڕیاردراوه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆسه‌ر ئه‌ژماری كه‌سی هاوڵاتیان و هیچ لێبڕین و گرفتێكی بۆ دروستناكرێت".