ناوی سێ یاریزانی کاندید بۆ باشترینی ئەفریقا بڵاوکرایەوە



یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقای باشوور ناوی ئەو سێ یاریزانەی بڵاوکردۆتەوە کە کاندیدکراون بۆ باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا لە ساڵی ٢٠١٨.
یەکێتیەکە محەمەد سەڵاحی میسر و مانی سەنیگالی و ئۆبامیانگی گابۆنی وەکو سێ کاندیدی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دیاری کردووە.
بڕیارە لەم مانگەو لە ٨-١- ٢٠١٩ باشترین یاریزان لە وڵاتی سەنیگال دیاری بکرێت.
شایەنی باسە ساڵی رابردوو محەمەد سەڵاحی میسری توانی خەڵاتەکە بباتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بووە گۆڵکاری خولی ئینگلتەراو  گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانیش.



PM:07:56:01/01/2019