مانگانە پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

شارەوانى سلێمانى ڕایگەیاندئامادەکارییەکانى بۆ وەرگرتنى پارە لە هاوڵاتییان بەرامبەر فڕێدانى خۆڵ و خاشاک تەواوکردوە.

ئاکۆ عەلى جێگرى سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى بە ئێن ئاڕ تی وتووە، لە بەرامبەر فڕێدانى خۆڵ و خاشاکى ماڵان نزیکەى سێ هەزار دینار مانگانە لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت، کە بەپێی ڕووبەرى خانوو و ژمارەى ئەندامانى خێزان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە بۆ ئەو کارەش ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە، بەڵام تا ئێستا نەخراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەهۆى بوونى هەندێک کێشەى ئەمنییەوە.

جەختیشی کردووەتەوە لە بەرامبەر فڕێدانى خاشاکى دووکان و شوێنە بازرگانییەکان لە نێوان ٥ تا ١٥ هەزار وەردەگیرێت بەپێی جۆرى شوێنە بازرگانییەکە.

سەبارەت بە نرخی شوقە و سیتییەکان، ئەو بەرپرسەی شارەوانی ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لیژنەیەک پێکبهێنرێت کە لە ماوەى مانگێکدا هەموو نرخەکان دیاریبکات بۆ سیتییەکان، کە بەپێی کوالێتى و شێوازى خزمەتگوزارییەکانیان دیاریدەکرێت.



PM:11:30:01/01/2019