کاتی ناساندنی یاریزانە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا بوو


بەرنامەی بە ناوبانگی جۆگۆنیس کە پێشکەشکاری بە ناوبانگ پیدریرۆل پێشکەشی دەکات، کاتی ناساندنی یاریزانە نوێیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید " ئیبراهیم دیازی ئیسپانی و بەرەگەز مەغڕیبی ئاشکرا دەکات.
بەرنامەکە ئاشکرای کردوە، ئیبراهیم دیاز رۆژی دووشەممەی داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید بەرەسمی هێنانی رادەگەیەنێت و ئەو یاریزانە دەناسێنێت لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆی.
یانەی ریاڵ مەدرید دیازی تەمەن ١٩ ساڵی بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مانچستەرسیتیەوە هێنایە ریزەکانیەوەو ئەو یاریزانە داهاتوویەکی گەورەی لێ چاوەڕوان دەکرێت.
یانە شاهانەییەکە گرێبەستێکی تا ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵدا واژۆ دەکات و ساڵانەش ٣،٥ ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت



PM:07:08:04/01/2019