ئەدیب و نوسەرو مامۆستای زانکۆ، د. فەرهاد پیرباڵ وێنەیەکی دایکی بڵاوکردۆتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک د. فەرهاد پیرباڵ وێنەیەکی دایکی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی " بەقوربانت بم ".
لەوێنەکەدا دەردەکەوێت کە وێنەیەکی کۆنەوە زۆر بەر لە ئێستا گیراوە. لەوێنەکەدا دایکی فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ دوو منداڵ دەردەکەوێت.
فەرھاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانکۆ لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لەدایکبووە، خاوەنی زیاتر لە ٧٠ کتێب و لێکۆڵینەوەیە لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و سیاسەتدا، هاوکات هونەرمەندی شێوەکاریشە.