ڤیدیۆ:لە یەکەم یاری جامی ئاسیا ئیماڕات وبەحرەین یەکسانبوون


لە یاری کردنەوەی جامی ئاسیای ٢٠١٩ کە یارییەکانی لە وڵاتی ئیماڕات ئەنجام دەدرێت، هەردو هەڵبژاردەی ئیماڕات و بەحرەین لە یاریگای زاید رووبەڕووی یەکبوونەوەو یاریەکەشیان ١-١ کۆتایی پێهێنا.
یاریەکە لە گروپی یەکەمی جامەکە بوو، سەرەتا بەحرەین بە گۆڵی یاریزان" محەمەد سعید الرمیحی لە خولەکی ٧٩ پێشکەوت، بەڵام ئیماڕاتیەکان بە ئەنجامەکە رازی نەبوون، توانیشیان گۆڵی یەکسانبوونەوە لە خولەکی ٨٨ لە لایەن " ئەحمەد خەلیل بکەن و یاریەکە بە یەکسانی بە کۆتا بهێنن.








PM:09:20:05/01/2019