سێ کادیری یەکێتی لە هەولێر ئازادکران

سێ کادری یەکێتی لە هەولێر ئازادکران ئەوەش پاش ئازادکردنی کادرێکی پارتی دێت لە شاری سلێمانی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر سێ کادری یەکێتی بە ناوەکانی پێشڕەو وەیسی و هەرێم رەفعەت و بەشدار جەوهەر ئازادکرد.

ئەوەش لە کاتێکدا دێت کە ئەمڕۆ سەرخێڵ ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، کادری پارتی لە سلێمانی ئازادکرا پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دەستگیرکرابوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند کە کادرێکی یەکێتییان دەستگیرکردوە و تا کادرەکەی پارتی لە سلێمانی ئازاد نەکرێت ئەو کادرەی یەکێتی ئازاد ناکەن.



PM:03:31:06/01/2019