کاتژمێر 4:41 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستان و عێراقی هەژاند و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.
بە گوێرەی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٥.٧ پلە بەپێوەری ریختەر سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی هەژاندوە و لە بەغدا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق هەستی پێکراوە.
بە گوێرەی ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا، بوومەلەرزەکە بە قوڵی ٤٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی و لە ٣٣ کیلۆمەتری باکوری ناحیەی مەندەلی روویداوە.
نوێدەکرێتەوە