پارێزگاری سلێمانی لە بارەی زیادکردنی دەوامەوە بڕیاریدا

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند بڕیارمانداوە لەڕۆژی یەكشەممەوە تا پێنجشەممە لەهەموو فەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم دەوامی فەرمی هەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە بڕیارمانداوە لەڕۆژی یەكشەممەوە تا پێنجشەممە لەهەموو فەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم دەوامی فەرمی هەبێت و نابێت پشوو بێت، لەهیچ بەش و هۆبەیەكی ناو فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانیش نابێت ئیشی هاوڵاتی لەسەر مناوەبەو دەوام نەكردن و مۆڵەتی كەسێك بوەستێت، لەو چوارچێوەیەشدا دەسەڵاتی تەواومان داوەتە بەڕێوەبەری فەرمانگەكان، ئەو میلاكاتانەی هەیانە دابەشی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو دوو ئامانجە.

سەبارەت بەتەناوبی دەوامكردنی فەرمانبەرانیش، ناوبراو ڕایگەیاند "ئەوەی گرنگە بەلای ئێمەوە ئیشی هاوڵاتیان نەوەستێت، بەڕێوەبەرەكانیش سەرپشككراون دەسەڵاتەكانیان بۆ هەردوو ئامانجی، یەكەم نەهێشتنی پشوو، دووەمیش ڕانەوەستانی كاروباری هاوڵاتیان بەكاربهێنن".

 


PM:06:13:06/01/2019