وێنە...بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر لەبەردەم تونێلى دەربەندیخان شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد لە کاتژمێر ٨:٣٠ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر لە جۆرى مارسیدس ئەکسور، کە سەوزەو میوەى بارکردبوو لەبەردەم تونێلى دەربەندیخان وەرگەڕاو بەو هۆیەوە شۆفێرەکە گیانى لەدەستدا.

 ئەوەشهاتووە، تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە نەتوانراوە ناسنامەى شۆفێرەکە بناسرێتەوە، بەلام لە نەتەوەی عەرەب بووە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە رووداوەکە بەهۆى پابەند نەبوون بووە بە ڕێنماییەکانى هاتوچۆ.






AM:12:03:07/01/2019