پەروەردە لە بارەی زیادکردنی دەوامەوە بڕیاریدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی تا پاشەکەوتی مووچە هەڵنەوەشێتەوە دەوام زیاد ناکات.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "دەوامی فەرمانبەران و مامۆستایانی سنووری پەروەردەی گشتی سلێمانی لەوەرزی یەكەمی ئەمساڵی خوێندندا بەچ شێوەیەك بووە، لە وەرزی دووەمیشدا بەهەمان شێوە دەبێت و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت."

ئەو بەرپرسەی سلێمانی وتوشیەتی"دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەران بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی بە تەواوەتی سیستمی پاشەكەوتی موچە هەڵدەوەشێتەوە، بۆیە دەوام زیادكردن لە بەرنامەماندا نییە".

جەختیش دەکاتەوە "ئەمساڵ تائێستا دەوامێكی هێمن كراوەو ئاستی زانستی خوێندكاران باشتربووە، بۆیە ئومێد دەكەین كابینەی نۆیەم بەزوترین كات پێكبهێنرێت و یەكەم كاریشیان هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچەبێت".



PM:05:09:07/01/2019