یەکەم کاردانەوەی پارتی لەسەر دواخستنی کۆبووونەوەی لوتکەی نێوانیان لەلایەن یەکێتی یەوە

لەسەر ملنەدانی یەکێتی بە کۆبوونەوەی سبەی سێ شەممەی نێوان پارتی و یەکێتی، بەرپرسێکی پارتی دەڵێت " یەکێتی باکی بە بەرژەوەندی و خەمی خەڵک نییە و تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە".

لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکانی پارتی ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە "یەکێتی پێیڕاگەیاندین کە لە کۆبوونەوەی سبەی ئامادە نابن و دوایانخست بۆ کاتێکی تر و بەبێ ئەوەی کاتی کۆبوونەوەکە دیاری بکرێت".
 
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ڕاشیگەیاندووە: "یەکێتی باکی بە بەرژەوەندی و خەمی خەڵک نییە و تەنیا بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە ئاخۆ چی دەستدەکەوێت و چی قازانج دەکات هەر بۆیە کۆبوونەوەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆی دوادەخات کە ئەمەش دەبێتە هۆی دواخستنی پێکهێنانی حکوومەت و بە زیانی خەڵک دەشکێتەوە".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە پارتی چاوەڕوانی یەکێتییە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاریبکرێت .



PM:10:59:07/01/2019