هێلی لەڤ ڤیدیۆی سەمایەکی خۆی بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژ و سەماکارو فاسیۆنی ناسراوی کورد، ڤیدیۆیەکی وروژێنەری خۆی بڵاودەکاتەوە لە کاتی سەماکردندا.

هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بە جلێکی سەوزەوە بڵاوکردۆتەوە کە لەتەنیشت ئۆتمبیلێکی پێشبڕكێ سەما دەکات.
ئەو ڤیدیۆ نوێیەی هێلی لەڤ هەوادارانی سەرسام کردووەو ژمارەیەکی زۆری فانەکانی لایکیان کردووە. 

لەڤ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاکەو ناوبەناو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە، وگێنەیەک لەگەڵ خوشکە بچوکەکەی بڵاودەکاتەوە کە لە ئارایشتگاکەی کاردەکات.
 
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.




PM:11:58:07/01/2019