وەستا رەسوڵ: بەشێك لەو هێزە ئەمریكیانەی هاتونەتە كەركوك بۆ هەمیشەیی دەمێننەوە

فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك ڕایگەیاند، پێشتر داوای هێزیان لە ئەمریكا كرودووە، بەشێك لەو هێزانەش لەئێستادا هاتونەتە كەركوك بۆ هەمیشەیی لە شارەكەدا دەمێننەوە.

وەستا ڕەسوڵ بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، ئەو هێزە ئەمریكیەی هاتۆتە ناو كەركوك دەڵین زیادەی ئەو هێزە ئەمریكییە كە لەسوریا كشاونەتەوە لەهەولێرەوە هاتونەتە كەركوك و دەڵێت "بەشێك لەو هێزە دەچێتە بەغداد یا بەرە و بنكەی (عین الاسد) دەڕۆن لە خوارووی ئەنبار بەڵام ئەو هێزە ئەمریكیانە بەشێكی لەكەركوك دەمێننەوە".

ناوبراو باسی لەوەشكردووە، لەپێشتر لەگەڵ ئەو بنكە ئەمریكیە لە كەركووك لەسەر خەت بوون، هەتا  ناوەندێكی هەماهەنگی ئەمریكی لەنێوان هێزە عێراقیەكان و هێزە كوردییەكاندا هەبێت ئەمەش بەمەبەستی ئیدارەدانی لایەنی ئەمنی چونكە هێزی پێشمەرگە لەدەرەوەی كەركوكە وە هێزی عیراقی لەناو كەركوكە.

وەستا ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشكردووە، بونی ئەم هێزانە واتای جێگرەوەی هێزە عێراقییەكان نا بەڵكو وەك ناوەندێكی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هێزە عێراقیەكان و پێشمەرگە هەبێت و ئەمریكیەكان سەرپەرشتی بكەن.

ئەوەشی وتووە، ئەركی هێزەكەی ئەمریكا لە كەركوك بۆ سەرپەرشتی و ڕێكخەری نێوان هێزەكانی عێراق و پێشمەرگەن كە ئەركی پاراستنی "ئەمنیەتی" شارەكەیان دەكەوێتە ئەستۆ لە هەمانكاتیشدا ڕابەرایەتی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییش دەكەن كە لە ئێستادا لە سەربازگەی كەیوەن بوونیان هەیە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی چوونی هێزێكی ئەمریكا بۆ سەربازگەی كەیوەن لە كەركوك بڵاوبووەتەوە و هەندیك لە ماڵپەڕ و رۆژنامەكانی هەرێم رایانگەیاندووە، ئەمریكا داوای لە ھێزەكانی عێراق كردووە سەربازگەی كەیوەن چۆڵبكەن، تا ھەموو ھێزەكانی لەو سەربازگەیە كۆبكاتەوە و بیكاتە سەربازگەیەكی گەورە.




AM:10:25:08/01/2019