محەمەد سەڵاح پێش مانی و ئۆبامیانگ کەوت و بووە باشترینی ئەفریقا



محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، بۆ ساڵی دووەم بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا دیاریکراو ئەمشەویش خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٨ی ئەو کیشوەرەی بردەوە.
سەڵاح پێش دوو رکابەرەکەی تری کەوت کە هەریەکە لە  مانی سەنیگالی و ئۆبامیانگی گابۆنی کەوت.
خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقا ساڵانە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەو کیشوەرەوە دابەش دەکرێت و دوو ساڵی لەسەریەک سەڵاح دەیباتەوە.
سەڵاح توانی لە وەرزی رابردوو ٤٤ گۆڵ بکات و یانەکەی بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەربخات.



AM:12:17:09/01/2019