تەقینەوەیەک لە داقوق شوانێک دەکاتە قوربانی

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە گوندێکی سەر بەقەزای داقوق لەپارێزگای کەرکوک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
 
خاڵدار قەواڵەیی کە کەسێکی نزیکی ئەو هاوڵاتییەیە بە "سپی" راگەیاند، رۆژی چوارشەممە ٩ی کانونی دووەم، لە گوندی حەفتەغار-ی ئاوایی مەنسور سەربەقەزای داقوق لەپارێزگای کەرکوک بۆمبێکی چێندراو بە خزمێکیاندا تەقییەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
وتیشی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی
"سامان سالح" ە، کە پیشەی شوانە و باوکی سێ منداڵەو تاقانەی حەوت خوشکە.

خاڵدار قەواڵەیی ئاماژەی بەوەشکرد کە، ناوبراو لەکاتی گەرانەوەی بۆ ماڵەوە توشی ئەو روداوە بووە دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە، هەروەها لە روداوەکەدا جەستەی بووەتە دوو پارچەو تا ئێستاش بەشێک لە جستەیان نەدۆزیوەتەوە.




AM:11:17:10/01/2019