ئاسایشی قەڵادزێ هێرشی کردە سەر مەراسیمێکی پەکەکە

ئاسایشی قەڵادزێ هێرشی کردە سەر مەراسیمێکی پەکەکە کە ساڵیادی شەهیدانی پاریس بوو و دوو چالاکوانی ئەو هێزەی دەستگیرکرد.

ماڵپەڕی "ڕۆژنیوز" بڵاویکردەوە ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ بەشێک لە لایەنگرانی پەکەکە و هاوڵاتیانی شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی راپەڕین لە باخی گشتیی شارۆچکەکە کۆبوونەوە بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە هێرشیان کرایە سەر.

هێزەکانی ئاسایش پەلاماری ئامادەبوانی مەراسیمەکەیان دا و دوو چالاکیان دەستگیر کرد.

محەمەد حەسەن، پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز-یش بەر هێرشی هێزەکانی ئاسایش کەوت و بۆ ماوەیەک دەست بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیدا گیرا، پاش سڕینەوەی ڤیدیۆ و فۆتۆکانی دەستپێکی مەراسیمەکە، کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانی پێدرایەوە.


PM:03:14:10/01/2019