حاجی ئۆمەران ساردترینی هەرێمە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد لە حاجی ئۆمەران پلەی گەرما بۆ -11 پلە دابەزیووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ساردترین شوینی هەرێمی کوردستان حاجی ئۆمەران بووە و پلەی گەرما بۆ -11 پلە دابەزیوە و هەروەها لە کانی ماسیش -10 پلە بووە.

هەروەها ئاشکراشی کردووە کە لە چوار پارێزگاکەی هەرێم سلێمانی ساردترین شار بووە و پلەی گەرما بۆ -3 دابەزیوە و لە دهۆکیش -2 پلە بووە.

ئەمەش لیستی شوێنەکانی هەرێمی کوردستانە کە لە ساردترینیانەوە دەست پێدەکات.



PM:09:10:10/01/2019