ڤیدیۆ:هەڵبژاردەی ئیماڕات سەرکەوتنی تۆمارکرد


لە جامی ئاسیای ٢٠١٩ کە لە وڵاتی ئیماڕات ئەنجام دەدرێت، هەڵبژاردەی ئیماڕات توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکست توشی هەڵبژاردەی هندستان بکات و یەکەم بردنەوە لە جامەکە بەدەست بهێنێت.

یاریەکە لە جەولەی دووەم بوو لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم کە تێیدا لەسەرەتای یاریەکەوە ئیماڕات باشتر دەرکەوتوو توانی دوو گۆڵەکەی لە لایەن یاریزانان " خەلفان موبارەک و عەلی مەخبوت بکات.
ژمارەی خاڵەکانی ئیماڕات بووە ٤ خاڵ و لە پلەی یەکەم دێت.
هەریەکە لە هندستان و تایلاندیش بە ٣ خاڵ پلەکانی دووەم و سێیەمیان داگیکردووە.
هەڵبژاردەی بەحرەینیش ١ خاڵی هەیەو ئەمڕۆ ١-٠ بە تایلاند دۆڕا.




PM:10:33:10/01/2019