ڤیدیۆی ئەو مناڵە سێ ساڵەی ئاسایش لەپارکی ئازادی لەگەڵ کەسوکاریدا دەستگیریکرد


دوێنێ هەینی ئاسایشی سلێمانی لەکاتی نمایشکردنی فلمێک لەسەر ژیانی ساکینەچانسێز و هاورێکانی ٥٢ کەسی دەستگیرکرد کە مناڵێکی سێ ساڵانە لەگەڵ خێزانەکەیدا دەستیگیکرا، لەم ڤیدیۆیەدا مناڵەکە قسە دەکات.

 دوێنێ هەینی ١١ی کانوونی دووەم ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ویستیان لە سەکۆی ئازادی ناو پارکی ئازادی فیلمێکی تایبەت بە ژیان و خەباتی ساکینە جانسز نمایش بکەن، هێزەکەی ئاسایش ڕێگریانکرد و  ٥٢ کەسی لێ دەستگیرکردن کە لە نێویاندا تارا حسێنی وتەبێژی تەڤگەری ئازادی و فەرهاد محەمەدی تەمەن سێ ساڵی تێدابوو.

ئێشتا ئەو منداڵە ئازاد کراوە کە لەگەڵ دایکی دەستگیرکرابوو.
ژنێکی تریش کە دوێنێ دەستگیرکرا لەگەڵ دوو منداڵیدا کەناوی سەیران محەمەدەوە خۆی و دوو منداڵە تەمەن حەوت ساڵ و هەشت ساڵەکەی لەناو دەستگیرکراوەکاندا بووە رایگه‌یاند "بڕیاربوو کاتژمێر (3:00) فیلمەکەیكچه‌ تیرۆر كراو(ساکینە) لە سەکۆی ئازادیی نمایش بکرێت، کە من گەیشتمه ئەوێ، بینیم هەڤاڵانم هەموویان دەسگیرکرابوون و ئاسایش هەموو ئەو ناوەی بە هێزەکانی تەنیبوو، لەناکاو (١٢ ) ئۆتۆمبێلی ئاسایش دەوریان دام و شەش کەس قۆڵیان گرتم و لەسەر زەوی پاڵیانخستم، قاچیان لە سەر پشتم دانا، دواتر بە قژڕاکێشان و داری کارەبایی منیان خستە ئۆتۆمۆبێلەکەوە".
سه‌یران ، ئاماژە بە دۆخی خراپی منداڵەکانی کرد لەوکاتەدا بەهۆی بینینی ئەو دیمەنە مەترسیدارە و رایگه‌یاند : ئاسایش دەیان جار وتویەتی ئەو بێ ئەخلاقە بێنن، ئەوانە هەموویان بێ ئەخلاقن.
نوێنه‌ری كۆنگرا ستار ئه‌وه‌شی بۆرۆژ نیوز  ئاشكرا كردوه‌،  دوای ئەوەی بردنیان بۆ حەوشەی ئاسایش لەوکاتەدا سێ ژن و (٤٠)  پیاو بووین، کردینیان بە سێ بەشەوە، تا دەرنگانی شەو لە حەوشەکەدا و لەبەر سەرما ماینەوە، بە زۆر پەنجەمۆریان بە هەندێک کرد، کە نابێت بەشداری هیچ چالاکییەک ببن، بەڵام من پەنجەمەرۆم نەکرد و بە کەفالەت لەگەڵ منداڵەکانم ئازادکرام.

ن.ش 





PM:04:00:12/01/2019