باشترین جۆری ئەو میوانەی کە کێش بەخێرای دادەبەزێنن


 زۆربەی ئەوانەی کێشی لەشیان زۆرە هەمیشە هەوڵ دەدەن بەهۆی ڕێجیم کردنەوە کێشیان کەم بکەنەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەوڵ دەدەن خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنی چەند جۆرێک خۆراک، بۆیە گەر دەتەوێت زۆر بەخێرای کێشی لەشت دابەزێنی ئەوا زیاتر لەهەر خواردنێکی کە گرنگی بەخواردنی ئەم چەند جۆرە میوە بەسوودە بدە.

ـ شلێک: شلێک سەرەڕای ئەوەی خواردنێکی بەسوودە چەدین ماددەی خۆراکی تێدایە ڕێژەیەیەکی زۆر کەم کالۆری تێدایە هەروەها دژە ئۆکسانە ئەمەش وادەکات یارمەتی دابەزینی کێش بدات.

ـ ئەڤەکادۆ: ئەڤەکادۆ یەکێکە لەومیوانەی کە دەوڵەمەندە بەچەوری بەڵام چەورییەکەی زۆر بەسوودو گرنگە بۆ لەش، دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزاکان ، هەروەها یەکێک لەگرنگترین سوودەکانی ئەوەیە دەبێتە هۆی دابەزینی کێشی لەش.

ـ سێوو: سێوو دەوڵەمەندە بەکانزاو ڤیتامین ، فایبەر ئەمانەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن.

ـ تەماتە: تەماتە دژە ئۆکسانەو ناهێڵێت ئاو لەشدا بمێنێتەوە ئەمەش وادەکات کێشی لەش دابەزێنێت.

ـ کیوی:  فایبەر یەکێکە لەو مادە گرنگانەی ڕێگری دەکات لەزیاد بوونی کێشی لەش، کیویش سەرچاوەیەکی دەڵەمەندە بە فایبەر.

ـ هەرمێ: لەهەر یەک دانە  هەرمێدا نزیکەی ٥٫٥ فایبەری تێدایە کە دەکاتە زیاتر لە ٪۲٥ بۆیە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات و کرداری هەرس بەتەندرووست دەهێڵێتەوە.

ـ مۆز: مۆز جگە لەوەی خواردنێکی ئاسانە بۆ ئەو کەسانەی سەرقاڵن ڕێژەی پۆتاسیۆم وفایبەری زۆرە،هەربۆیە زۆر بەئاسانی دەتوانی بەهۆی ئەم میوەیەوە پارێزگاری لەکێشی لەشت بکەی.

ئا: هە- ف

سەرچاوە    www.manukafeed.com  :



PM:11:04:12/01/2019