چەکدارانی حشدی شەعبی بەمەبەستی رێگریکردن لە گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، لە سنوری پارێزگای دیالە دەستیان بە جموجۆڵکردووەو کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵەکەی بۆ "سپی" پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند،" دوای ئەوەی دەنگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و ئەو بارەگایانەی کە پێشتر جێگای هێزە ئەمریکیەکان بوو بڵاوکرایەوە، لە ئێستادا چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی پاریزگای دیالەو له سنووری شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدییه بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه".
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ رۆژنامەی زە وۆڵ ستریت ژورناڵ-ی ئەمەریکی لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، کە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازی ئەمەریکی لە دەوروبەری موسڵ جێگیرکراون و پێدەچێت ژمارەیەکی زیاتر رەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن، بۆئەو مەبەستەش هێزه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌موو هێزه چه‌كدارەکانی بەتایبەت حەشدی شەعبی ئاگادارکردووەتەوە، کە ناوچەکە جێبهێڵن.