كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند تا یەکێتی و پارتی رێكنه‌كه‌ون داوا له حیزبه‌كانی تریش ناكه‌ن بۆ بەشداری لە حکومەت.
شوان رابه‌ر بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە دەنگی ئەمریکای وتووە "جارێ كۆمه‌ڵ بڕیاری نه‌داوه به‌شداری له حكومه‌تی نوێی هه‌رێم بكات یان نه‌كات، هه‌ر كاتێك كه پارتی وه‌كو كوتله‌ی یه‌كه‌م داوای له كۆمه‌ڵ كرد ئه‌و كات كۆمه‌ڵ قسه‌ی خۆی ده‌كات".
وتەبێژەکەی کۆمەڵ دەشڵێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و مه‌بده‌ئی كۆمه‌ڵ ته‌ماشا ده‌كات میكانیزمی پێكهێانی حكومه‌ت چۆنن و ئه‌و لایه‌نانه كێن كه به‌شداری ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌كه‌ی چوونه و رۆڵی كۆمه‌ڵ له نێو حكومه‌ت چ ده‌بێت ئایا ده‌توانێت چ خزمه‌تێك بكات چ ده‌ورێك ببینێت".
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ دەشڵێت "كۆمه‌ڵ و گۆڕان له رابردوو له سه‌ر هه‌ندێك پرسی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هاوهه‌ڵویست بوون له ئێستاشدا نێوانیان هه‌ر وه‌كو جاران خۆشه و باشه به‌ڵام هه‌رلایه‌نه و سه‌ربه‌خۆیه".
شوان ڕابەر دەڵێت "كۆمه‌ڵ له ژێر هه‌ژموون و سیاسه‌تی هیچ حیزبێكی ناوخۆ یان وڵاتێكی ده‌ره‌كی نیه له بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆیه به تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ گۆڕان هیچ رێكه‌وتنێكی ستراتیژی نییه، هه‌ردووكمان ئازادین و سه‌ربه‌خۆین".
شوان رابه‌ر هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "پارتی و یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك گیروگرفتیان له نێو خۆیاندا هه‌یه تا رێك نه‌كه‌ون حكومه‌ت پێكناهێت، به‌ڵام لێره‌دا خه‌ڵك زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت".