ئەمشەو دوو چەکدار بە ماتۆرسکیلێکەوە لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک دەستڕێژی گولەیان لە بەرپرسێکی پارتی کرد و کوشتیان.
فەرهاد مەحمود بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند دوو چەکدارەکە دەستڕێژی گولەیان لەعەبدول جەبار رەشید عارف بەرپرسی رێکخراوی گەڕەکی موسەڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە کردووە و فیشەکەکەش بەر سەری ناوبراو کەوتووە و لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوە.
راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بەڵام سەرجەم کامێراکانی ئەو گەڕەکە کوژێنراونەتەوە.