وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئیران ئاگاردار دەكاتەوە

كاتژمێر 6ی ئێوارەی دوێنێ 15ی كانوونی دووەمی 2019 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەرەسمی هەڕەشە لەئێران دەكات و دەڵێت "ئەمریكا بێدەنگ نابێت لەبەرامبەر پشتگوێخستنە بێئابڕووەكانی ئیران بەرامبەر پێوەرە  نێودەوڵەتییەكان".

پێگەی وەرزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بەرەسمی هەڕەشە لەئێران دەكات لەسەر هەڵدانی ئەو كەشتییە ئاسمانییەی ئەمڕۆ 15ی كانوونی دووەمی 2019 هەڵیدایە بۆشایی ئاسمان كە باركراوە لەسەر مووشەكی كیشوەربڕەكان.

لەدەقی بەیاننامەكەی وەزارەتدا هاتووە "وەك تەحەددایەكی بەردەوامی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 2231، ئەمڕۆ ئێران كەشتییەكی ئاسمانی هەڵدایە بۆشایی ئاسمانەوە، تەكنۆلۆژیای ئەم كەشتییە نزیكە لەهاوشێویە مووشەكە دوورهاوێژەكان، هەروەها مووشەكی كیشوەربڕەكان".

دەشڵێت "ئەمڕۆ بەم هەنگاوە ئێران دەریخستووە كە تواناكانی لەسەر بنیاتنانی ئەم چەكانە گەیشتۆتە دوا لوتكە".

لەكۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە "ئێمە هەڵوێستمان روونەكە بێدەنگ ناوەستین لەپشتگوێخستنە بێئابڕووەكانی ئیران بەرامبەر پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ئەوەستێتەوە بەرامبەر بەرامبەر هەموو هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی ئیران وێرای ئەو پڕۆگرامە مووشەكیانەی كە هەِرەشەیە لەئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست".

هەر دوابەدوای بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوە مایك بۆمبو لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ تەلەفزیۆنی "فۆكس نیوز" ئاشكرایكرد، كە ئیران ئەمڕۆ بە هەڵدانی ئەم كەشتییە چالێنجی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات، ئێستا دووبارە مووشەكەكانی پیشانی دەدات كە ئێران توانای هەوڵدانی هەیە بۆ پەرەپێدانی مووشەكە دوورهاوێژەكان كە هەڕەشەن بۆ سەر ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست".

هەروەها حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئیران لەسەردانێكیدا بۆ شاری كلستان-ی باكور دووپاتیكردەوە كە ئێران كەشتی ئاسمانی "سیام"ی لەسەر مووشەكی گەڕۆك كە لەپیشەسازی ئێران-ە هەڵدایە بۆشایی ئاسمان.

وتیشی: بەنیازە ئیران لەچەند مانگی داهاتوودا كەشتی ئاسمانی "دوست" بەهەمان شێوە هەڵدەداتە ئاسمانەوە.

هەرچەندە هەندێك لەئاژانسەكانی هەواڵ لەئێران و بەرپرسانی ئیران سەرنەكەوتنی كەشتییە ئاسمانییەكەیان راگەیاند كە نەگەیشتۆتە خوڵگەی ویستراوی خۆی، بەڵام بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی بەدرۆزانی كە كەشتییە ئاسمانییەكە سەركەوتوو نەبووبێت و وتی "ئیران دەیەوێت بەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەواشەبكات".

لوقمان غەفوور



AM:10:05:16/01/2019