پیلانی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتین ئاشکرا دەبێت

پۆلیسی سڕبیا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی چەکدارێکیان دەستگیر کردووە، کە پیلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی رووسیای هەبووە.

لە راگەیەندراوێکدا، کە پۆلیسی سڕبیا بلاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بازاڕی وڵاتەکەی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵیی سڕبیییان دەستگیرکردووە، کە  ناوی "ئەرمین ئەلیبیشیچ.

ئەوەش هاتووە، کە 
گومان دەکرێ ئەرمین ئەلیبیشیچ سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بێت و دوای پشکنینی ماڵەکەشی،  کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا دەست بەسەرگیراگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سڕبیا، ئەو چەکدارە توندڕەوە پیلانی تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیای دانابوو، لەوکاتەی کە سەردانی سڕبیا دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-1-2019، ڤلادیمێر پوتین بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەلگرادی پایتەختی سڕبیا


AM:09:09:17/01/2019