یانەی ریاڵ مەدرید ناڤاسی گۆڵچی توشی پێکان بوو


ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید گۆڵچیەکەشی توشی پێکان هات و ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی رۆژی شەممەی سیڤییا ببێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاوی کردۆتەوە، ناڤاس توشی پێکان بووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە پشکنینەکان دەرکەوتووە.
بەمەش ناڤاس چووە ریزی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەیەوەو ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی سبەی ببێت.
هەر ئەمڕۆ کۆرتوا گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و لە شوێنی ناڤاس یاری دەکات لە یاری سیڤییا.



PM:10:11:18/01/2019